به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کەناڵی هەواڵی ئەی بی سی ئەمریکا ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ساڵ و نیوێک دوای کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ ی ڕووسیا لەلایەن تورکیاوە، فەرمانی بەڕێوە بردنی گەمارۆکان لە دژی ئەنقەرەی ڕاگەیاند.
هەروەها ئەو گەمارۆگەلە کە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە بە شێوەی فەرمی ڕاگەیێندراوە، پیشەی بەرگری سەر بە بنکەی سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسەکانی لەوانە سەرۆکی ئەو بنکەیەی کردووەتە ئامانج.
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە تویتێکدا هۆشداریی دا ئەو گەمارۆگەلە نیشانی دەدات کە ئەمریکا دانوستان لەگەڵ بەشی بەرگری و هەواڵگری ڕووسیا قبووڵ ناکات.
ناوبراو هیوای خواست تورکیا بە چارەسەری کێشەی ئێس ٤٠٠ رووسی ڕێگا بۆ دانوستان و هاکاری دووبارەی بەرگری لە نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن خۆش بکات.
342/